"بەهەشت نابینیت ئەگەر ژن بتكوژێت"، نوێترین بەرهەمی سینەماكاری دیاری كورد هەڵكەوت مستەفایە، بڕیارە لە 83یەمین فێستیڤاڵی ڤێنیس یەكەم نمایشی نێودەوڵەتیی بۆ دەكرێت.
فیلمەكەی هەڵكەوت چیرۆكی ژنە پێشمەرگەیەك دەگێڕێتەوە كە رەتی دەكاتەوە لە بەردەم تاریكیدا سەر دانەوێنێت.
ئەم فیلمە نوێیەی هەڵكەوت مستەفا لە رۆژی حەوتی نۆ لە رێوڕەسمێكی پرۆتۆكۆڵی فەرمیدا، لە 83یەمین فێستیڤاڵی ڤێنیس یەكەم نمایشی نێودەوڵەتیی بۆ دەكرێت. دەرهێنەر و ستافی فیلمەكە لەسەر فەرشی سووری كۆنترین و یەكێك لە گەورەترین سەكۆكانی سینەما لە دنیادا پێشوازییان لێ دەكرێت.
كۆمپانیاكانی بڵاوكردنەوەی فیلم لە دوای فیلمی (یۆڵ)ی یەڵماز گیونایەوە، ئەم بەرهەمە بە گەورەترین رووداوی سینەمایی كوردی دەبینن لە دنیادا و چاوەڕوان دەكرێت سەرنجی دنیا بۆ خۆی رابكێشێت.
فیلمەكە چیرۆكی كچە نیشانشكێنێكی پێشمەرگە دەگێڕێتەوە كە بە هاوكاریی هێزە عێراقییەكان، بە نهێنی دەچێتە ناو جەرگەی داعش لە شاری مووسڵ بۆ رزگاركردنی خوشكە بچووكەكەی.