ئەمڕۆ شەموو 15ی ئابی 2026، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دواییی مەحموود سەیف قازی، کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و کوڕی شەهید محەمەد حوسێن خانی سەیف قازی، وەزیری جەنگ لە حكوومەتی کۆماری کوردستان، دەربڕی.
لە پەیامەکەدا هاتووە، پرسە و هاوخەمیی قووڵم ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و تەواوی کەسوکاریان دەکەم.
سەرۆکی هەرێم ستایشی ماڵباتی سەیف قازی کرد و ڕای گەیاند، بنەماڵەی تێکۆشەری سەیف قازی بە مێژووی پڕ لە سەروەری و قوربانیدان و تێکۆشانیان لەپێناو ئازادیی کورد و کوردستاندا، هەمیشە جێگەی ڕێز و پێزانینی زۆری گەلی کوردستانن.
لە کۆتاییدا هاتووە، لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت.