مایل کاگینز، گوتەبێژی پێشووی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی 80یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانیی کرد و ڕای گەیاند، ئەو میراتەی ژیانی سەرۆک بارزانی، یادگاریی زۆر گەورە و جیاوازی لە دید و دڵی سەربازانی ئەمەریکادا جێهێشتووە.
کاگینز لە پەیامەکەیدا دەڵێت، پێم خۆشە بەبۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی لەدایکبوونتانەوە پێمخۆشە پێت بڵێم ڕۆژبوونتان پیرۆز بێت . تۆ لە وێستگەیەکی گرنگی ژیانی خۆتان دان، خەبات و تێکۆشان و تازیابەتیی ژیانتان بوو، ئەو میراتەی ژیانتان بوو، میراتی یادگاری زۆر گەورە و جیاوازی لە دید و دڵی سەربازانی ئەمەریکا هێشتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، من لەگەڵ زۆر لە سەرکردە سەربازییەکان قسەم کردووە، لەوانەش ژەنەڕاڵ دەیڤید پێترایس، لەبارەی ئەو پێوەندییە بەهێزەی نێوان سوپای ئەمەریکا و گەلی کورد، هێزی پێشمەرگە و حكوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەو حكوومەتەی ئێوە یەکێک بوون لە دامەزرێنەرە دیارەکانی و هەمیشە ڕۆڵی بەرچاوتان لە پێشکەوتنی سیاسییدا هەبووە.
گوتەبێژی پێشووی هاوپەیمانان دووپاتی دەکاتەوە، "جەنابت بۆ من و بۆ کەسانێکی زۆر مایەی ئیلهام بوویت. هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم. ڕۆژی لەدایکبوونتان پیرۆز بێت، بژی کوردستان، بژی پێشمەرگە."