بەرپرسانی پاكستان وریایی هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە 48 سەعاتی داهاتوو دەدەن

:: PM:06:59:18/08/2026 ‌

هەموو ئاماژەكان بەرەو پەرەسەندنی دۆخەكەن لە نێوان ئەمەریكا و ئێران، بەتایبەتی ئەو زنجیرە گۆڕانكارییەی لە ئێران كرا، هاوكات سەردانی بەرپرسانی ئێران بۆ عێراق و سووربوون لەسەر داخرانی گەرووی هورمز، ئەمڕۆ بەرپرسانی پاكستان رایان گەیاند كە 48 سەعاتی داهاتوو بۆ دیاریكردنی چارەنووسی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمەریكا یەكلاكەرەوەیە، ئەوان وریاییان لە بەردەوامبوونی ناكۆكییەكانی هەردوولا و دەست پێ نەكردنەوەی دانوستانەكان دا.

سەرچاوە پاكستانییەكان بە ماڵپەڕی "شەرق"ی سعوودیان راگەیاند كە تا ئێستە دەروازەی دیپلۆماسی بۆ وەستانی شەڕ كراوەیە، بەڵام بۆشایی نێوان ئێران و ئەمەریكا فرەوانتر بووە و هەوڵی ناوەندگیریی وڵاتانی ناوچەكە رووبەڕووی سەختی زیاتر بووەتەوە لە گۆڕینی ئاگربەستی هەیە بۆ دانوستان و وەستانی بەردەوامی شەڕ. 

سەرچاوە پاكستانییەكان باسی زەحمەتیی گەیشتن بە زەوینەیەكی هاوبەشی هەردوولا دەكەن لە سایەی مەرجەكانی ئێران بۆ رێككەوتن و دەسەڵاتدارانی سەربازیی ئێران نەرمی نانوێنن، ئەوەش كێشەیەكی گەورەیە لە دانوستانەكان، بۆیە ئەگەر دۆخەكە وا بڕوات، شەڕێكی گەورە زۆر نزیكە.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل