بڕێك بۆ حەج و عومرە دەرچوو

:: PM:03:58:19/08/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان درێژە بەكاركردن لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە دەدات كە لە ساڵی 2025 گرێبەستیان لەگەڵ كراوە و ئەمساڵیش بەردەوام دەبن. 

كاروان ستوونی گوتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان ڕای گەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی بە مەبەستی كاراكردنەوەی پرۆسەی عومرە بۆ ساڵی 2026 بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بڕیاریدا كە ئەو كۆمپانیانەی كە لە ساڵی 2025 گرێبەستییان لەگەڵدا كراوە ئەوا بەردەوام دەبن لەسەر كاركردنیان تا دەرچوونی رێنوێنی نوێ .

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە ئاگاداری هەموو ئەو كۆمپانیانە دەكاتەوە كە لە ساڵی 2025 گرێبەستییان نەكردووە یا تازە دامەزراون و مۆڵەتی كاركردنیان وەرگرتووە ئەوا بە پێی مەرج و رێنوێنییەكانی ساڵی 2025 گرێبەستی كاتییان لەگەڵدا دەكرێت تا ئەو كاتەی ڕێنوێنی نوێ دەردەچێت.



وشە - وشه‌