ئیسماعیل سابیر دیوانی "زەردەخەنەی دەستكرد" بڵاو دەكاتەوە

:: AM:09:30:22/08/2026 ‌
"زەردەخەنەی دەستكرد" كتێبێكی نوێی شاعیری لاو ئیسماعیل سابیرە و 140 لاپەڕەیە، لە كۆمەڵێك شیعری جیاواز پێكهاتووە، دەبێتە سێیەمین بەرهەمی چاپكراوەی شاعیر، كە بڕیار وایە لە هەفتەكانی ئایندە لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا لە ڕێی "ناوەندی تەم" چاپ و بڵاو بكرێتەوە.

لەبارەی ناوەڕۆكی كتێبەكەیەوە ئیسماعیل سابیر بۆ "وشە" گوتی، ناوەڕۆكی شیعرەكان نوێن، بۆیە بەپێی بارودۆخی شیعرەكان، گۆڕانكارییان بەسەردا دێت.

باسی لەوەش كرد، ئەم دەقانە دەنگدانەوەیەكی قووڵی هەستەكانی ناوەوەی مرۆڤن، لە بەرانبەر نەمانی بەها و ئازار و تەنیایی ئەم ڕۆژگارە دەدوێت. 

ئیسماعیل سابیری شاعیر گوتی، زمانێكی خەمگین و هونەری لەبارەی نادادی و هەژاندنی هەستەكان لە سەردەمی ئەمڕۆماندا ڕۆ دەچێت بەناو بێوەفایی و پێوەندییە مرۆییەكاندا. شیعر زۆر جوان وێنەی خەمەكانی مرۆڤی سەردەممان بە زمانێكی پڕ لە هەست و سۆز بۆ وێنا دەكات.

ئیسماعیل سابیر شاعیرێكی گەنجی هەولێرە، خاوەن دەنگ و زمانێكی تایبەت بەخۆیەتی. لەبارەی شیعری نوێ، قووڵ و ورد بە لێزانییەوە دەنووسێت. پێشتر دوو كتێبی تری بەناوی «سۆراغ بۆ شیوەنێكی نەبڕاوە» و «هەوری مات» چاپ و بڵاو كردووەتەوە.



وشە - سۆران عەزیز