هاوژین هادیە سوور چالاك و نزیك لە لاهوور شێخ جەنگی، هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی رووداوەكانی 22ی ئابی ساڵی ڕابردوو دەكات و دەڵێ، دڵنیاتان دەكەمەوە قەت دەست لە تۆڵە هەڵناگرم.
هاوژین هادیە سوور لە فەیسبووكی خۆی كۆمەڵێك وێنەی بڵاو كردووەتەوە كە سەردانی گۆڕی كوژراوانی لالەزاری كردووە و نووسیویەتی، هەرچەند بە ژمارە بێت ساڵێكە بەسەر بەرزی شەهید بوون بەدەستی خاك فرۆشان و جاشەكانی وڵاتان و دوژمنانی كورد، بەڵام ئازاری مەرگتان هەمان ئازاری یەكەم ساتە كە جێتان هێشتم.
ئەو دەڵێ، دڵنیایی دەدەمەوە بە كەسوكار و دۆستان قەت دەست هەڵناگرم لە تۆڵەسەندنەوەی گیانتان.
شەوی 22ی ئابی رابردوو، چەكدارانی یەكێتی بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی هەڵیانكوتایە سەر هۆتیڵ لالەزار شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، دوای دوو سەعات شەڕ و رووبەڕووبوونەوە، چەندان كەس كوژران و بریندار بوون و زیاتر لە 220 كەسیش گیران، بەشێك لەوانە ئازاد كراون.