به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به كاتی ژاپۆن، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.9 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ژاپۆنی هه‌ژاند، به‌وهۆیه‌وه‌یش پێنج كه‌س برینداربوون.
ئاژانسی كه‌شناسی
ژاپۆن بڵاوی كرده‌وه، بوومه‌له‌رزه‌كه به دیاریكراوی له به‌شی باشووری پارێزگه‌ی ئیباراكی و به قووڵی 70 كیلۆمه‌تر ڕووی داوه، ئه‌و ناوچه‌یه‌یش به ڕوودانی زۆرترین بوومه‌له‌رزه له كاته‌كانی ساڵ ناسراوه.
ئاژانسی ئاگركوژاندنه‌وه و كاره‌ساته‌كانی ژاپۆن له‌وباره‌وه بڵاوی كرده‌وه، له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه، پێنج كه‌س له پارێزگه‌كانی ئیباراكی و تشیبا و سایتاما له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی تۆكیۆی پایته‌خت برینداربوون، هه‌روه‌ها تیمه‌كان به‌ده‌وامن له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆخی زیانه مادییه‌كان.
له كاتی بوومه‌له‌رزه‌كه زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه له مۆبایلی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته لێ درا و دانیشتووانی تۆكیۆی پایته‌ختیش هه‌ستیا به له‌رینه‌وه‌ی زه‌وی كردووه.
جیا له‌وه كاره‌با له‌سه‌ر نزیكه‌ی 460 ماڵی تۆكیۆی پایته‌خت به‌وهۆیه‌وه پچڕا و هاتن و ڕۆیشتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانیش په‌كیان كه‌وت.
له به‌رانبه‌ر ئه‌م پێشهاتانه‌دا، سانای تاكایچی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن له تۆڕی ئێكس بڵاوی كرده‌وه، كه تیمێكی فه‌رمی حكوومی پێكهێناوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه.