شایەتحاڵان ئەمڕۆ یەكشەم ئاشكرایان كرد، پێكدادانی قورس لە نێوان حەوت گەشتیاری عێراقی و 30 هاووڵاتیی ئێرانی لە شاری رامسەری باكوری ئێران دروست بووە، بەوهۆیەوە گەشتیارەكانی عێراق بریندار بوون.
بەگوێرەی
زانیارییەكان، هۆی شەڕی نێوان هەردوولا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، گەشتیارە عێراقییەكان چوونەتە ناو چێشتخانەیەكەوە و دواتر میوانانی ئێرانی ناو چێشتخانەكە، داوایان لێ كردوون بچنە دەرەوە و ئەو چێشتخانەیە تەنیا هاووڵاتییانی ئێران بۆیان هەیە لێی دابنیشن و بخۆن.
ئەم بیانوو پێگرتنە، وایكردووە كە حەوت گەشتیارە عێراقییەكە قبووڵی نەكەن، بەوهۆیەوە شەڕ لە نێوان هەردوولا دروست بووە و هەندێك لەو حەوت گەشتیارە عێراقییانە بە قورسی بریندار كراون.
باڵوێزخانەی عێراق لە تاران دەستبەجێ هاتووەتە سەر هێڵ و لە دۆخی گەشتیارە عێراقییەكانی پرسیوە و چاودێریی دۆخی تەندروستی و تەناهیی كردوون.