دێرێ ئارام كلیپی "ئەرێ نەما" بڵاو دەكاتەوە

:: PM:02:06:23/08/2026 ‌
هونەرمەند دێرێ ئارام، بەمزووانە نوێترین كلیپی بە ناوی "ئەرێ نەما" بڵاو دەكاتەوە.

دێرێ ئارام لە پێگە فەرمییەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، تیزەری كلیپە نوێكەی بڵاو كردووەتەوە.

گۆرانیی "ئەرێ نەما" یەكێكە لە بەرهەمەكانی نوێترین ئەلبوومی ئەم هونەرمەندە بە ناوی (دەنگی دڵ)، بڕیارە بەمزووانە كلیپەكەی بڵاو بكرێتەوە.

ئەلبوومی دەنگی دڵ نوێترین پڕۆژەی هونەری دێرێ ئارامە و بە گوتەی خۆی، ئەم ئەلبوومە پڕە لەو چیرۆك و هەستانەی كە لە دڵی هەوادارانی ئەودا هەیە.

دێرێ ئارام ساڵی 2000 لە دایك بووە و زیاتر لە هەشت ساڵە پیانۆ دەژەنێت، قوتابیی بواری موزیكە.

یەكەمین بەرهەمی لە ساڵی 2017 بە هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەند هەڵوێست بڵاو كرایەوە.

هەروەها لە ماوەی كاری هونەریدا چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی پێشكەش بە گوێگرانی كردووە.



وشە - سۆران عەزیز