گه‌رده‌لوولێكی به‌هێز له ناوچه‌یه‌كی باشووری ڕۆژئاوای فڕه‌نسای دا، به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كه‌س برینداربوون و زیان به 300 خانوو گه‌یشت و نزیكه‌ی سێ هه‌زار ماڵیش بێ كاره‌با مانه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی
فڕه‌نسا بڵاویان كرده‌وه، گه‌رده‌لووله‌كه به دیاریكراوی گوندی بۆمپاسی له باشووری ڕۆژئاوای فڕه‌نسا گرتووه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه 41 كه‌س برینداربوون و 15یان بۆ نه‌خۆشخانه گوێزراونه‌ته‌وه و یه‌كێك له برینداره‌كان ئافره‌تێكی دووگیان و ماڵه‌كه‌ی به‌سه‌ردا داڕووخاوه.
زیاتر له 120 ئه‌ندامی تیمی فریاكه‌وتن و به‌هاناوه‌چوون ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌كه كران، تا به هانای خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه بچن و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ برینداران ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و به دوای شوێنبزربووانیش بگه‌ڕێن.
هاوكات له ئه‌نجامی گه‌رده‌لووله‌كه تۆڕی گواستنه‌وه كێشه‌ی تێكه‌وت و هاتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان زۆر دواكه‌وت و گه‌شتی فڕۆكه‌كانیش له فڕۆكه‌خانه‌كانی بۆردۆ و مه‌رسیلیا و تۆلۆز و ته‌نانه‌ت پاریسیش هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه و زیاتر له دوو هه‌ازر و 800 ماڵیش له 10 گوندی ناوچه‌كه بێ كاره‌با مانه‌وه.