دوای ئەوەی بەشی یەكەمی فیلمی "مایكڵ" كە باس لە ژیانی مایكڵ جاكسن ئەستێرەی پۆپی دنیا دەكات، لەڕووی داهاتیش فیلمەكەیش لە فرۆشی پلیت لە سینەماكانی دنیا سەرووی ملیارێك دۆلاری بەدەست هێنا، ئێستە سینەمای جیهانی ئامادەكاری بۆ بەشی دووەمی ئەو فیلمە دەكات كە لەو بەشەدا باس لە مەترسیدارترین دۆسیەی ژیانی جاكسن دەكات.
پێگەی "
ئەهرام"ی میسری ئەمڕۆ سێشەم 25ی ئاب بڵاوی كردووەتەوە، بەشی دووەمی فیلمی "مایكڵ 2" كە ئامادەكاریی بۆ دەكرێت، بەهەمانشێوە جەعفەر جاكسن كە دەكاتە جێرمین جاكسن برای جاكسن كە لە بەشی یەكەمیدا رۆڵی مایكڵ جاكسنی بینی، لەم بەشەیشدا رۆڵی دەبینێت. لەم بەشەدا باس لە دۆسیە مەترسیدارەكانی ژیانی جاكسن دەكرێت كە یەك لەوانە دەستدرێژیكردنە سەر منداڵانە، ئەو كێشەیە لە ساڵانی نەوەتەكان كەوتەبەر رۆشنایی و ماوەیەكی زۆر دادگاكانی ئەمەریكای سەرقاڵ كردبوو.
جەعفەر جاكسن بۆ میدیاكان باسی لەوە كردووە، لە بەشی دووەمی فیلمەدا، رووبەرێكی زۆر بۆ ئەو تۆمەتانە دیاری كراوە كە تووشی مایكڵ جاكسن بوون. ئەو بۆ گۆڤاری "جی كیو شەرق ئەوسەت" گوتی، ئەو دۆسیە قورسانە لەو ساڵانەدا لەسەر زاری خەڵكێكی زۆر چیرۆكیان بۆ دروست كرابوو دەهاتنە گێڕانەوە، بەڵام لەلایەن جاكسنەوە رەت دەكرانەوە یان زۆرجار بێ وەڵام دەمانەوە.
ئەو گوتانەی جەعفەر جاكسن لە كاتێكدایە ئێستە كۆمپانیای لایونزجیت، بە رژدی كار لەسەر بەشی دووەمی فیلمەكە دەكات. ئەو فیلمە لە دەرهێنانی ئەنتوان فۆكۆیە و لەو بەشەدا رۆشنایی خراوەتە سەر دەركەوتنی لووتكەی مایكڵ جاكسن لەڕووی هونەرییەوە، جیا لە رووداوەكانی تر كە لە ژیانی ئەو ئەستێرەیە هەستەوەریی خۆی هەیە، هاوكات باس لە ژیانی كۆتایی ئەو ئەستێرەیە دەكات، بۆیە لەڕووی میدیاكانی دنیاوە زۆرترین بایەن و رۆشنایی خراوەتە سەر.
ئەو دەرهێنەرە باس لەوەیش دەكات كە لەم بەشەدا پشتیان بە چەندان گرتەی بەشی یەكەم بەستووە و لێدەدرێنەوە كە رووداوەكان وا دەبینرێن، واتە خۆی لە سفرەوە دەست پێ ناكات، بەڵام جار هەیە پێویستی بە سفر دەبێت.
فیلمی "مایكڵ" بە سەركەوتووترین فیلمی سینەمایی هەژمار دەكرێ كە باس لە ژیانی مایكڵ جاكسن دەكات، بۆیە داهاتەكەی ملیارێك دۆلاری تێپەڕاند، ئەوەیش وا دەكات بایەخێكی زۆر بە بەشی دووەمی بدرێت و چاوەڕێ دەكرێ ملیۆنان هەواداری ئەو ئەستێرەیە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بینینی بن.