سەرەخۆشییەک لە مەسروور بارزانییەوە

:: PM:06:00:28/08/2026 ‌
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خەمباریی خۆی بەپێگەیشتنی هەواڵی گیانلەدەستدانی شا هارالدی پێنجەم، پاشای نەرویج راگەیاند و سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەی شاهانە و هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە کرد.

ئەمڕۆ هەینی 28ـی ئاب، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس هاوسۆزیی خۆی بۆ ئەم لەدەستدانە ئاراستەی گەلی نەرویج و کەسوکاری پاشای وڵاتەکە کرد.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، مەسروور بارزانی ئاواتی خواست هەوڵ و میراتە بەجێماوەکەی شای کۆچکردوو بۆ هەمیشە بە بەرزی و نەمری بمێنێتەوە.


وشە - پێشەنگ مەحموود