سەرۆک بارزانی و کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا پەرەپێدانی پێوەندییەکان و سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد

:: PM:04:29:29/08/2026 ‌
سەرۆک مەسعوود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە کریستیەن ئۆلف، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد بۆ تاوتوێکردنی بەهێزکردنی پێوەندییە دووقۆڵییەکان و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.

ئەمڕۆ شەموو 29ی ئابی، لە پیرمام سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە کریستیەن ئۆلف، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد.
لە بەشێکی دیداری نێوانیاندا، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا ئاماژەی بە پێگە و بایەخی تایبەتی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەرێکی سەرەکی لە پاراستنی سەقامگیریی عێراق و تەواوی ناوچەکەدا کرد. هەروەها دووپاتی لەسەر بەهێزکردنی ئاستی هەماهەنگی و هاوکارییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، ڕەوشی سیاسی و دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە خسترانە بەرباس، و تیشک خرایە سەر هەڕەشە بەردەوامەکانی تیرۆر و مەترسییەکانی بۆ سەر ئاسایش. هاوکات لایەنەکان بیروڕایان دەربارەی ئایندەی پڕۆسەی سیاسی و بارودۆخی عێراق لە قۆناغی داهاتوودا ئاڵوگۆڕ کرد. 


وشە - پێشەنگ مەحموود