باڵوێزی ئه‌ركه تایبه‌ته‌كان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاشكرای كرد، توێژه‌ران و ستراتیجدانه‌رانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا به ڕژدی تاوتوێی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
ئه‌ندریه بیلاوسۆڤ باڵوێزی ئه‌ركه تایبه‌ته‌كان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
رووسیا گوتی، ئه‌مه‌ریكا سووره و به‌رده‌وام چه‌كی ئه‌تۆمی ناستراتیجی ڕووسیا ده‌وروژێنێت و كردوویه‌تییه بیانوو، له كاتێكدا به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و چه‌كانه هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ستراتیجكارانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره چه‌كه له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتی، ئێسته ده‌توانرێ زانیاری له‌سه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمی ناستراتیجی ڕووسیا له ڕێی ئه‌پی دیوده‌ری ئه‌تۆمی لای هه‌مووان به‌رده‌ست بێت، به‌ڵام ئه‌مه وا ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ئه‌وروپا بیر له به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه له ئه‌وروپا بكه‌ن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه پێویسته هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وریا بن و ئاسایشی كیشوه‌ره‌كه نه‌خه‌نه به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كات و شوێنپێی ئه‌مه‌ریكا نه‌كه‌وێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی باڵوێزه‌كه گوتی، سیاسه‌ته‌كانی واشنتن ئامانجی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ڕووسیا و زیادكردنی گوشاره‌كانه له‌سه‌ر مۆسكۆ، پێویسته ئه‌وروپییه‌كان پابه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و سزاكانی بۆ سه‌ر رووسیا نه‌بن.