زاوایەك بە 18 فیشەیەك خوشكی خێزانەكەی دەكوژێت و هاوسەر و خەزووری بریندار دەكات

:: PM:05:09:30/08/2026 ‌
بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، زاوایەك تەقە لە خەزووری و خوشكی خێزانەكەی دەكات و لە ئەنجامدا خەزوور و هاوسەرەكەی بریندار دەكات و كەسێكی تر كە دەگوترێت "خوشكی هاوسەرەكەیەتی كوژراوە".

سەرچاوەیەكی ئاگەدار، بە "وشە"ی، گوت، ئەمڕۆ ئەو خێزانە دادگاییان هەبووە، بەڵام دوای نیوەڕۆ زاواكە هەڵیكوتاوەتە سەر ماڵی خەزووری و خوشكی خێزانەكەی كوشتووە و خەزووری و هاوسەرەكەی بریندار كردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە زیاتر لە 18 فیشەك لەلایەن تۆمەتبارەكەوە تەقێنراوە. 

"وشە" زانیاری تر بڵاو دەكاتەوە ..




وشە - وشه‌