کەسێک هێرش دەکاتە سەر ماڵی خەزووری و خوشکێکی خێزانەکەی دەکوژێت

:: PM:11:02:30/08/2026 ‌
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەم 30ی ئابی 2026، لە گەڕەکی 99ی زانکۆ لە شاری هەولێر، کەسێک بە دەمانچە هێرشی کردە سەر ماڵی خەزووری و بەهۆیەوە خوشکێکی خێزانەکەی کوژرا و خەزووری و هاوسەرەکەیشی بریندار بوون، هێزەکانی پۆلیسیش هەر زوو چوونە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمەتبارەکەیان گرت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی 99ی زانکۆ لە شاری هەولێر، هاووڵاتییەک بە چەکی جۆری دەمانچە هێرشی کردووەتە سەر ماڵی خەزووری و دەستڕێژی گولەی لێ کردوون.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا، خوشکی هاوسەری تۆمەتبارەکە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە، هەروەها خەزووری و هاوسەرەکەیشی بەسەختی بریندار بوون.

پۆلیسی هەولێر دووپاتی دەکاتەوە کە هێزەکانیان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە، توانییان لە ماوەیەکی کورتدا تۆمەتباری سەرەکی بگرن. ئاماژە بەوەش دراوە کە لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە و ڕێکاری یاسایی لە دژی دەگیرێتە بەر بۆ ئەوەی یاسا سەروەر بێت.


وشە - پۆڵا مەحموود