دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه به میلیاران دۆلارمان له ناتۆ خه‌رج كرد، هه‌روه‌ها وڵاتانی وه‌ك كۆریای باشوور، به‌ڵام كاتێك پێویستمان به یارمه‌تییانه ئه‌وان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، باسی له دۆخی ئێرانیش كرد و گوتی، به‌هۆی گه‌مارۆ و سزاكانه‌وه ئێران بووه‌ته وڵاتێكی ته‌واو شكستخواردوو، به سه‌ركه‌وتنیشمان له جه‌نگ كۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تی هورمز ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد
تره‌مپ له‌میانه‌ی لێدوانی بۆ تۆڕی "فۆكس نیوز" گوتی، ناكرێ ڕێ بده‌ین ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، ئه‌گه‌ر ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ناو ده‌بات و ئیسرائیلیش له‌گه‌ڵیدا بوونی نامێنێت.
زیاتر گوتی، پیویست بوو ده‌ستوه‌ردان له دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ین، تا ڕێگری له ئێران بكه‌ن ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و له دژی وڵاتانی ناوچه‌كه و ئیسرائیل و ئێمه به‌كاری بهێنێت. ئه‌گه‌ر ئێسته‌یش ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، ئه‌وا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئامانجیه‌تی.
له‌باره‌ی كاریگه‌ری گه‌مارۆ و سزاكانی ئه‌مه‌ریكا تره‌مپ گوتی، ئێسته ئێران ده‌وڵه‌تێكی ته‌واو شكستخواردووه به‌هۆی گه‌مارۆی سه‌ر به‌نده‌ره‌كان و گوشاری دارایی و ئابووری. ئیدی چیتر ئێران ناتوانێ بێزارمان بكات، ئێمه ئێسته به‌سه‌ر هورمز زاڵین و سه‌رجه‌م مینه چێنراوه‌كانیشمان هه‌ڵگرته‌وه، ئه‌مه‌یش به هاوكاری زۆر سنوورداری وڵاتانی تر بوو، به سه‌ركه‌وتنمان له جه‌نگ كۆنتڕۆڵی نیوچه ته‌واوه‌تی گه‌رووی هورمز ده‌كه‌ین.
له كۆتایی قسه‌كانی تره‌مپ جارێكی تر ڕووی له ناتۆ و وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه و گوتی، به ملیاران دۆلار یارمه‌تی ناتۆ و وڵاتانی تری وه‌ك كۆریای باشوور ده‌ده‌ین، به‌ڵام كاتێك داوای یارمه‌تیان لێ ده‌كه‌ین، ئه‌وان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، ئێمه‌یش چیتر ناتوانین به‌رده‌وام بین له پشتیوانیكردن و پێشكه‌شكردنی هاریكاری به بڕی ملیاران دۆلار، به‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێمه ناوه‌ستنه‌وه.