نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە لەسەر ڕووبەری 17هەزار مەتر دووجا لە ڕانیە دروست دەكرێت. تێچووی 25 ملیۆن دۆلارە و لەسەر ئەركی سەرمایەدار حاجی جەلال سێناجیانی جێبەجێ دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكان، ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنی نەخۆشخانەكەی رانیە تەواو بووە، تەنیا ڕەزامەندیی وەزارەتی تەندروستی ماوە.
بەپێی زاینارییەكان كە میدیاكانی سلێمانی بڵاویان كردووەتەوە، نەخۆشخانەكە لە تەنیشت نەخۆشخانەی 291 قەرەوێڵەیی ڕانیە لەسەر زەوییەكی بەرفراوان دروست دەكرێت. كۆی تێچووی نەخۆشخانەكە بە ئامێر و پێداویستییەكانەوە، 25 ملیۆن دۆلارە و لەلایەن كەرتی تایبەتەوە دابین دەكرێت.
لەگەڵ كردنەوەی نەخۆشخانەكەی رانیە، لە ساڵی یەكەمدا كارمەندەكان لە ژێر چاودێری و ڕاهێنانی نەخۆشخانەی هیوای سلێمانیدا دەبن.