فەرمانی مەسروور بارزانی بۆ مۆڵەتی بێ‌ مووچە چووە بواری جێبەجێكردن

:: PM:12:00:01/09/2026 ‌
بەپێی فەرمانێكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانبەر دەتوانێ مۆڵەتی بێ‌ مووچە بكات، بەڵام لەم دوو ساڵەی مۆڵەت دەبێت، بە خزمەت بۆی حیساب ناكرێت.

ئەمڕۆ سێشەم یەكی ئەیلوول، بەپێی فەرمانێكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە و تێیدا هاتووە، پشتبەستن بە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارە سێی ساڵی 1993 هەمواركراو، ئاماژە بە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ژمارە 172 لە 22ـی تەمووزی 2026 ئەنجوومەنی وەزیران ئەم بڕیارانە دران:

1-وەزیر و سەرۆكی دەستە نەبەستراوەكان بە وەزارەت، مافی پێدانی "مۆڵەتی ئاسایی بێ‌ مووچە"یان هەیە بە فەرمانبەران لە كاتی پێویستدا، بەمەرجێك ماوەی مۆڵەتەكە لە دوو ساڵ تێپەڕ نەكات.
2-ماوەی مۆڵەت بۆ هیچ مەبەستێكی خزمەت و خانەنشینی هەژمار ناكرێت.
3-راگرتنی كاركردن بە بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران بەژمارە 38ـی 5/4/2015.
4-ئەو فەرمانبەرانەی لە پێش بەركاربوونی ئەو بڕیارە مۆڵەتی بێ‌ مووچەیان وەرگرتووە، ئەوا لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 38 لە 5/4/2015 مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، تا تەواوبوونی ماوەی مۆڵەتەكەیان و ئیتر جارێكی تر نوێ‌ ناكرێتەوە.
5-راسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجوومەنی ڕاژە بۆ دەركردنی رێنوێنی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە.







وشە - رامیار جەواد