بڕیاری زیادكردنی مووچەی خانەنشینی كەرتی تایبەت كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

:: PM:12:42:01/09/2026 ‌
زیادكردنی مووچەی خانەنشینی كەرتی تایبەت و ژمارەیەك بڕیاری تری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە وەقائیعی كوردستاندا بڵاو كرانەوە و بە فەرمی كەوتنە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەمڕۆ سێشەم وەزارەتی داد ژمارە 346ی رۆژنامەی فەرمی وەقائیعی كوردستانی بڵاو كردەوە كە بڕیارەكانی حكوومەتیان تێدا ڕادەگەیەنرێت.

لە ڕۆژنامەكەدا بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە مووچەی مانگانەی خانەنشینی كرێكارانی كەرتی تایبەت، بڕیاری داشكانی رێژەی لە (٪50)ی قەرزی كۆنی كارەبا، بڕیاری تایبەت بە مۆڵەتی ئاسایی بێ مووچە، ژمارەیەك رێنوێنی وەزارەتەكانی ناوخۆ، تەندروستی، وەزارەتەكانی دارایی و ئابووری، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بڵاو كراونەتەوە و بەوەش كەوتنە بواری جێبەجێكردنەوە.



وشە - سۆران عەزیز