نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە.
لە پرسەنامەكەدا هاتووە، بۆ كۆچی دوایی نووسەر، ئەكادیمیست و سەرۆكی پێشووی ئەكادیمیای كوردی، خوالێخۆشبوو د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی سەرەخۆشی لە كەسوكاری و ئەكادیمیای كوردی و تەواوی نووسەران و ئەكادیمیستانی كوردستان دەكەم، هاوخەمیانم.
" خوالێخۆشبوو تەمەنێك بە دڵسۆزی خزمەتی بە زانست، ڕۆشنبیری و فەرهەنگی كوردی كرد. لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت" سەرۆكی هەرێمی كوردستان وا نووسیوە.