مەسروور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح بۆتانی ڕادەگەیەنێت

:: PM:09:29:01/09/2026 ‌
ئەمڕۆ سێشەم یەکی ئەیلوولی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی مێژوونووس و ئەکادیمیست د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی بڵاو کردەوە و خۆی بە هاوبەشی خەمی ماڵباتەكەی زانی.

لە پەیامێکدا هاتووە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار و هاوکارانی مێژوونووس، نووسەر، ئەکادیمیست و سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی، خوالێخۆشبوو د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی دەکات.

هەروەها سەرۆکی حكوومەت لە پەیامەکەیدا دووپاتی دەکاتەوە کە خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت، لە خودای مەزنیش داواکارە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت


وشە - پۆڵا مەحموود