ئەمڕۆ سێشەم یەکی ئەیلوولی 2026، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مێژوونووس و ئەکادیمیست د. عەبدولفەتاح بۆتانی ڕاگەیاند و خۆی بە هاوبەشی خەمی بنەماڵەکەی و سەرجەم ڕۆشنبیرانی کوردستان دەزانێت.
لە پەیامێکدا هاتووە، سەرۆک بارزانی بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر، ئەکادیمیست، مێژوونووسی کورد و سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی د. عەبدولفەتاح بۆتانیی پێ گەیشتووە.
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادە، کەسوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو، هەروەها هەموو نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان و ئەکادیمیای کوردی دەکات و دووپاتی دەکاتەوە کە خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی داواکارە لە خودای گەورە ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.