سوپای ئێران بڵاوی كرده‌وه، كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی شێخ عیسای ئاسمانی له به‌حرێن و ئوردنیش دووپات له‌سه‌ر به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی 10 مووشه‌كی ئێرانی له كۆی 13 مووشه‌كی هه‌ڵدراو به‌ره‌و ئوردن ده‌كاته‌وه.
تا ئێسته هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر بۆردمانكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌حرێن بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی ئێرانه كه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه.
هه‌وڵدان بۆ به ئامانجگرتنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه له‌لایه‌ن
ئێرانه‌وه، له وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئێواره و شه‌وی ڕابردووه كه ئه‌مه‌ریكا كردییه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران و زیاتر له 100 ئامانجی له‌و وڵاته بۆردمان كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه سوپای
ئوردن بڵاوی كرده‌وه، كه سیسته‌می به‌رگری وڵات مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ 13 مووشه‌كی بالیستیك كردووه، كه له ئێرانه‌وه هاوێژراون و له‌و ژماره‌یه توانراوه 10 مووشه‌ك له ئاسمانه‌وه تێكبشكێنرێن و سێ مووشه‌كیش كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
هاوكات سوپای ئێران بڵاوی كرده‌وه، كه بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له ئوردن بۆردمان كردووه و بێ ده‌نگ و وه‌ڵام نابێت، له به‌رانبه‌ر هه‌ر هێرشێكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران.