سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه به‌لایه‌وه گرنگ نییه ئێران بۆ دانوستانه‌كان و گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن بگه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌وان پێوه‌ی پابه‌ند نابن، بۆیه ڕێككه‌وتنه‌كان بێ كاریگه‌ری و به‌ها ده‌مێننه‌وه، ئه‌م قسه‌یه‌ی تره‌مپ وا لێكده‌درێته‌وه، كه واشنتن پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه به زه‌یری هێز و گوشاری ئابووری ڕووبه‌ڕووی ئێران ببێته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیال نووسیویه‌تی، نامانه‌وێ ئێران ناچار بكه‌ین، تا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان، به‌لامه‌وه گرنگ نییه كه ئێرانییه‌كان ڕێككه‌وتنێكی بێ به‌ها و كاریگه‌ری واژوو بكه‌ن، بۆیه دۆخی ئێسته زۆر به گونجاوتر ده‌زانم، كه ئه‌مه‌ریكا نیوچه كۆنتڕۆڵی گه‌رووی هورمزی كردووه و ئابووری ئێرانیش به‌رده‌وام له داته‌پین.
تره‌مپ ده‌ڵێ، كه‌ی گه‌لی ئێران ڕاده‌په‌ڕێ و دژی ڕژێم ده‌جه‌نگێت؟.
ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستكردنه‌وه به بۆردمانكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه. كه زیاتر له 100 شوێنی سه‌ربازی و دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه به وردی بۆردمانكران.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و بۆردمانانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئێران هێرشی كرده سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئوردن و به‌حرێن و كوێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی ڕه‌های مووشه‌ك و درۆنه‌كانی ئێران به‌ر له گه‌یشتنیان بۆ پێكانی ئامانجه‌كه و له ئاسمانه‌وه خرانه خواره‌وه.