10 درۆنی بۆمبڕێژكراو لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرانەوە

:: AM:09:31:02/09/2026 ‌
دژە تیرۆری كوردستان رای گەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئاسمانی هەولێر 10 درۆن تەقێنرانەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول، بەگوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول، لە سەعات 01:13 تا 03:31، هێزەكانی هاوپەیمانان 10 درۆنی بۆمبڕێژكراویان لە سنووری ئاسمانی پارێزگای هەولێر تێكشكاند و خستنە خوارەوە.

دژە تیرۆری كوردستان دەڵێت، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانییان لێ نەكەوتەوە.


وشە - رامیار جەواد