بەرپرسێكی ئەمەریكی بە كەناڵی فۆكس نیوزی راگەیاند، چارەنووسی سەركردە و فەرماندەكانی ئێران دیار نییە، نازانرێت كێ ماوە و كێ كوژراوە.
ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول، بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكا بۆ كەناڵی
فۆكس نیوز باسی لەوە كردووە، فەرماندەیی ئێران ناوەندیی نییە و چەندان ناوەندی بڕیاردان هەیە، نازانرێت كێ فەرمان دەكات هێرش بكرێتە سەر كەشتییە بازرگانییەكان.
ئەو بەرپرسە باس لەوە دەكات، بە شێوەیەكی تایبەت لە سوپای پاسداران نازانرێت كامە بەرپرس ماوە و كامیان كوژراوە، بە شێوەیەكی گشتی چارەنووسیان دیار نییە.
لەبارەی هێرشەكانی ئێرانیش بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرپرسە ئەمەریكییەكە دەڵێ، "زیانیان نەبووە و تەواوی هێرشەكان پووچەڵ كراونەتەوە".