وردەكاریی هێرشەكەی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران

:: AM:10:46:02/09/2026 ‌
شەوی رابردوو ئەمریكا چەندان هێرشی كردە سەر ئێران و بەگوێرەی زانیارییەكان، نزیكەی 10 شوێن بۆردمان كران، دواتریش فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریكا كۆتایی هێرشەكەی راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول، وردەكاریی هێرشەكەی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران بڵاو كرایەوە، بەگوێرەی زانیاریی ئاژانسەكان، هێرش كراوەتە سەر ئەو شوێنانە: دوورگەی قشم لە گەرووی هورمز، شاری سیریك، بەندەر عەباس، عەسلەویە، شابەهار، كۆنارك، فڕۆكەخانەی كرمان، چەند شوێنێكی خوزستان.

هێزەكانی ئێرانیش لە وەڵامی ئەو هێرشانە، بە درۆن و مووشەك، هێرشیان كردە سەر هەولێر، كوێت، بەحرێن، ئوردن.

دواتر فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریكا رای گەیاند، كۆتایی بە هێرشەكانی سەر ئێران هێناوە.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل