قالیباف: ئەمەریكا وەك شەیتان كوشتار دەكات

:: AM:11:52:02/09/2026 ‌
محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لەبارەی هێرشەكانی دوێنێی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران دەڵێ‌، "ئەگەر هێزێك وەك شەیتان بێت و وەك شەیتایش كوشتار بكات، ئەوا خۆی شەیتانە".

ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول، قالیباف پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و ئەمەریكا بەوە تۆمەتبار دەكات، لە ئاهەنگێكی بووكگواستنەوە لە شاری سیریك منداڵانی كوشتووە، بۆیە دەڵێ‌، "ئەگەر هێزێك وەك شەیتان هەڵسوكەوت بكات، ئامانجەكانی وەك شەیتان دیاری بكات، وەك شەیتان كوشتار بكات، ئەو هێزە شەیتانە".

دواتر دەڵێ‌، "ئەگەر ئەو هێزە شەیتانی بچووكی هەبێت پارێزگاریی لێ بكەن، ئەوا ئەوكات خۆی شەیتانی گەورەیە".

شەیتانی گەورە چەندان ساڵە لە ئێران ناوێكە بۆ ئەمەریكا بەكار دەهێنرێت.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل