پڕۆژەی رووناكی: كارەبای چەند ناوچەیەك بەشێوەیەكی كاتی پچڕاوە و كار بۆ چارەسەركرنی دەكرێت

:: PM:01:04:02/09/2026 ‌
تییمی پڕۆژەی رووناكی رای گەیاند، بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكی تەكنیكی لە كەورگۆسك، كارەبای چەند ناوچەیەك بەشێوەیەكی كاتی پچڕاوە و كار بۆ چارەسەركرنی دەكرێت. 

ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول، تیمی پڕۆژەی رووناكی رای گەیاند، دروستبوونی كێشەیەكی تەكنیكی لە وێستگەی كەورگۆسك، هۆكار بووە بۆ پچڕانی كارەبا بەشێوەیەكی كاتی لە چەند ناوچەیەك.

تیمەكە ئاماژەی بەوە دا، كارمەندەكانیان بەردەوام سەرقاڵی كاركردنن بۆ چاككردنەوەی وێستگەكە و گەڕاندنەوەی كارەبا بۆ ئەو ناوچانەی بێ كارەبا ماونەتەوە. 

هاوكات باسی لەوە كردووە، لە چەند سەعاتی داهاتوودا كێشەكە بە تەواوی چارەسەر دەكرێت و دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

كەورگۆسك سەربە شارۆچكەی خەباتە لە پارێزگای هەولێر، وێستگەكانی كارەبا لەم ناوچەیەدا رۆڵێكی گرنگیان هەیە لە پێدانی كارەبا بۆ بەشێكی زۆری ناوچەكە و دەوروبەری. 




وشە - سۆران عەزیز