وەزارەتی دارایی عێراق: لە شەش مانگدا 44 ترلیۆن دینار بۆ مووچە خەرج كراوە

:: PM:01:31:02/09/2026 ‌
بەپێی ئاماری فەرمی وەزارەتی دارایی عێراق، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا 44 ترلیۆن و 627 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشین و چاودێری كۆمەڵایەتی خەرج كراوە.

ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول، میدیای عێراقی زانیاریی ئەوەیان بڵاو كردووەتەوە كە لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵ "شەش مانگ"ی 2026دا، زیاتر لە 44 ترلیۆن بۆ مووچە خەرج كراوە. مووچەی فەرمانبەران لەو شەش مانگەدا 30 ترلیۆن و 769 ملیار دینار بووە. كەچی مووچەی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی 13 ترلیۆن و 858 ملیار دینار بووە. 

تێكڕای مانگانە حەوت ترلیۆن و 438 ملیار دینار بووە. ئەو زانیارییانە فەرمین و لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بڵاو كراونەتەوە.

پێشتر بەرپرسانی عێراق ئاشكرایان كردووە، 85% بودجەی عێراق بۆ مووچە خەرج دەكرێت.

 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل