ئاژانسی
رۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات، هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئابدا بۆ دوو ملیۆن و 340 هەزار بەرز بووەتەوە، لە كاتێكدا لە مانگی تەمووز ملیۆنێك و 350 هەزار بوو.
ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول، دوو بەرپرسی كەرتی نەوت لە عێراق ئاشكرایان كردووە، هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئابدا بە بەراورد بە مانگی تەمووز، نزیكەی دوو هێندە بەرز بووەتەوە، چونكە لە ئابدا دوو ملیۆن و 340 هەزار بەرمیل هەناردەی دەرەوە كراوە، كەچی لە مانگی تەمووزدا تەنیا ملیۆنێك و 350 هەزار بەرمیل بووە.
یەكێك لە بەرپرسەكان گوتوویەتی، "ژمارەی كەشتییەكانی نەوت بۆ وێستگەكانی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئاب زیادی كردووە.
پێشتر ئێران رای گەیاند، بە فەرمی لێخۆشبوونی بۆ هەناردەی نەوتی عێراق دەركردووە.