دادگای كەتنی هەولێر، یاداشتێكی ئاراستەی پۆلیس و هێزە تەناهییەكان كردووە بۆ گرتنی (بەهار عەلی) سەرۆكی رێكخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی و دەڵێت، فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوو.
ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول، محەمەد سەباح سەرۆكی رێكخراوی دێدار، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەهۆی سووكایەتیكردن بە بیروباوەڕی مسوڵمانان، ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە یەكێك لەو كەسانە (بەهار عەلی) بەمادەی (372) فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوو.
زیاتر گوتی، مادەی 372 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە سزادانی ئەو كەسانەی كە سووكایەتی بە ئاین و پیرۆزییەكان دەكەن یان هەست و سۆزی ئاینی بریندار دەكەن.
پێشتر بەهار عەلی لە 13ـی تەمووز لەلایەن پۆلیسەوە گیرا، ئەوەیش بەهۆی سكاڵای چەند كەسێك كە گوتیان سووكایەتیی بە ئاین كردووە.