خوشكی لاهوور شێخ جەنگی رای گەیاند، بۆ ویژدانی دادوەران و ئەو سوێندە پیرۆزە دەبەم كە خواردوویانە، تكایە عادیلانە بڕیار بدەن و هیوادارم نەكەونە ژێر كاریگەریی هیچ دەسەڵاتێكی سیاسییەوە.
ئاوات شێخ جەنگی خوشكی لاهوور شێخ جەنگی ڕای گەیاند، زیاتر لە ساڵێكە لاهوور، پۆڵاد و هاوڕێ پێشمەرگەكانیان بە ناڕەوا گیراون، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەم لە دادگای سلێمانی بن.
ئاماژەی بەوەش كردووە، وەك خوشكێك و وەك دایكێك پەنا بۆ ویژدانی دادوەران و ئەو سوێندە پیرۆزە دەبەم كە خواردوویانە، تكایە عادیلانە بڕیار بدەن و هیوادارم نەكەونە ژێر كاریگەریی هیچ دەسەڵاتێكی سیاسییەوە.
دووپاتیشی لەوە كردووەتەوە كە ئەم كەیسە، تاقیكردنەوەی ویژدانی دادوەرانە و كاتی ئەوە هاتوو كۆتایی بەم ناڕەحەتییە بهێنرێت، ئیتر خۆتان و خوای خۆتان.