ئەمەریكا هێرشی كردە سەر دوو كەشتیی نەوتی ئێران

:: PM:02:40:02/09/2026 ‌
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریكا لە وەڵامی بە ئامانجگرتنی دوو كەشتی نەوتی لە گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، بە درۆن هێرشی كردە سەر دوو كەشتیی نەوتی ئێران.

ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول، فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریكا بڵاوی كردووەتەوە، دوو كەشتیی نەوتی كە هەردووكیان خاوەندارێتییان بۆ ئێران دەگەڕێتەوە، بە درۆن كراونەتە ئامانج. ئەمەیش لە تۆڵەی ئەو دوو كەشتییەیە كە بەیانی ئەمڕۆ لە گەرووی هورمز سووتان.

میدیاكانی دنیا دەڵێن، ئەمەریكا پێڕەوی سیاسەتی كەشتی بە كەشتی دەكات، بۆیە لە بەرانبەر سووتانی دوو كەشتییەكە كە یەكێكیان سعوودی بوو، دوو كەشتیی ئێرانی كردە ئامانج.

چەند سەعاتێك لەمەوبەر سوپای پاسدارانی ئێران رای گەیاند، دوو كەشتیی نەوتی كە بێ وەرگرتنی مۆڵەتی ئێران ویستوویانە بە هورمز تێپەڕن، بۆیە بەر مینی دەریا كەوتوون و گڕیان گرت.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل