وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە كە دۆخی كارەبا ئاسایی بووەتەوە، ئەوە دوای ئەوەی كە دوێنی شەو ئاگر لەناو وێستگەی كەورگۆسك كەوتووە و بووە هۆی پچڕانی كارەبا.
وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول رای گەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ شەو بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لەناو وێستگەی كەورگۆسك لە هەولێر، سووتانی محاویلەی سەرەكی لێكەوتەوە و بووە هۆی بچڕانی كارەبا لە نێوان هەولێر و دهۆك و لە كاركەوتنی چەند یەكەیەك لە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، تیمەكانی چاكسازیی وێستگەكان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بارودۆخەكەیان ئاسایی كردەوە.
وەزارەتەكە دووپاتی كردووەتەوە كە ئێستە كار بۆ چاككردنەوەی محاویلەكە دەكەن، تا ئەو كاتەش فیدەرەكانی سەر محاویلەكە دەخرێنە سەر محاویلەیەكی تر.