سكۆت بیسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە، هەر وڵاتێك مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، لەلایەن ئەمەریكاوە دەكرێتە ئامانج. گوتیشی، "تەواوی پێوەندییەكانی ئێران لەگەڵ دنیا دەپچڕێنین".
ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول، سكۆت بیسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا گوتی، "دەبێت رووسیا واز لە پشتیوانیی ئێران بهێنێ". لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، "تەواوی پێوەندییەكانی ئێران لەگەڵ دنیا دەپچڕێنین و هەر وڵاتێك مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، بە ئامانجی دەگرین".
وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا گوتیشی، "سزا دەخەینە سەر كەرتی فڕۆكەوانی و دەریایی و هەژمارە ئەلیكترۆنییەكانی ئێران".
دوێنێ ئەمەریكا 100 هێرشی كردە سەر ئێران، لە ئەنجامدا زیانێكی زۆر بەر ئەو وڵاتە كەوت.