بەرەی گەل كە لاهوور شێخ جەنگی سەرۆكایەتی دەكات و ئێستە لە گرتووخانەكانی یەكێتییە راگەیەنراوێكیان بڵاو كردەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد، لایەنی بەرانبەر / یەكێتی/ بەڵگەیەكی روون و دیاریان لەسەر لاهوور شێخ جەنگی و گیراوانی تری لالەزار نییە.
ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول، بەرەی گەل لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد، بڕیارە سبەی لاهوور شێخ جەنگی و گیراوانی تری لالەزار لەبەردەم دادگا ئامادە بكرێن، دواخستنی دادگاییكردن هێمایە بۆ ئەوەی لایەنی بەرانبەر بەڵگەی روون و دیاریان دژیان بۆ ئەوەی تۆمەتە بێ بنەماكانیان پەردەپۆش بكات.
دووپات دەكەنەوە كە كەیسی لاهوور شێخ جەنگی و گیراوانی تری لالەزار سەنگی مەحەك و تاقیكردنەوەیە بۆ دادگا و دادوەرەكانی ئایا گوێڕایەڵی ئاراستەكردن حزبن یان سەربەخۆن و پابەندی قانوون و سەرچاوەكانی دادوەرین.
" هیوادارین كە دادوەرەكان لەم دۆسیەیەدا جۆرێك هەیبەت و رێز بۆ دادگاكان و سەروەری یاسا بگێڕنەوە نەك لەوە زیاتر دادگا بێ بەها و بێ متمانە بكەن" لە راگەیەنراوەكەدا وا نووسراوە.