ئەمڕۆ چوارشەم باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق بڵاوی كردەوە كە ستیڤن فاگن لە شوێنی جوشوا هاریس دەبێتە كاربەڕێكەری باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق.
بەپێی
بەیاننامەیەكی وەزارەتەكە، پێشتر فاگن چەند پۆستێكی دیپلۆماسی هەبووە، لەوانە باڵوێزی ئەمەریكا لە یەمەن و و بەر لەوەش كاربەڕێكەر و جێگری سەرۆكی نێردەی دیپلۆماسیی ئەمەریكا لە عێراق و كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر.
بەپێی بەیاننامەكە، فاگن اوەن ئەزموونێكی فرەوانی ناوچەكەیە و بەو شێوەیە دەتوانێت پێوەندییەكانی ئەمەریكا و عێراق بەهێزتر بكات و داهاتوویەكی بە سوود بۆ هەردوو گەلی ئەمەریكی و عێراقی فەراهەم بكات، باڵوێزخانەی ئەمەریكا بەخێرهاتنەوەی فاگنی بۆ عێراق كرد.
دوێنێ جوشوا هاریس كاربەڕێكەری باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق لە پەیامێكی خواحافیزی بە بۆنەی كۆتاهاتنی ئەركەكانی لە بەغدا رای گەیاند، پێوەندییەكانی ئەمەریكا و عێراق سەرنجیان خستووەتە سەر پاراستنی سەروەریی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەهێزكردنی ئاسایش و برەودان بە پێوەندییە ئابووری و بازرگانییەكان و كاركردن بۆ پەرەپێدانی هاوبەشییەكی گرنگ لە بوارە تایبەتەكان لەسەر بنەمای تەكنیكە نوێ و داهێنەرەكانی ئەمەریكی، لەوكاتەی عێراق هەوڵی بنیاتنانی داهاتوویەكی سەروەری سەقامگیر و گەشاوە دەدات.