ئێران بۆ ئەمەریكا: لەو دۆزەخە رزگارتان نابێت كە بۆخۆتان دروستتان كردووە

:: PM:04:49:02/09/2026 ‌

دوای شكستهێنانی هەموو هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز و دەست پێكردنەوەی دانوستانەكان، شەوی رابردوو هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران بە فرەوانی دەستی پێ كردەوە، وەك هەموو جارێك ئێران لە رێگەی بۆردمانكردنی وڵاتانی ناوچەكە وەڵامی ئەمەریكای دایەوە و بەرپرسێكی باڵای ئێران هەڕەشە لە ئەمەریكا دەكات و دەڵێت، لەو دۆزەخە رزگارتان نابێت كە بۆخۆتان دروستتان كردووە.

دوای پێداگری ئێران لەسەر باڵادەستی بەسەر گەرووی هورمز و نەگەیشتنی بە رێككەوتن لەگەڵ عومان و هێرشكردنە سەر كەشتییە دەریاییەكان و چاندنی مینی زیاتر بۆ سەپاندنی تەواوەتی هەژموونی بەسەر هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز، ئەمەریكا دوورگەی لاركی بۆردنان كرد و ئێرانیش بە بۆردمانكردنی بنكەیەكی سەربازیی ئەمەریكا لە ئوردن وەڵامی دایەوە، شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا دەسان ئامانجی سەربازیی ئێرانیان لە ناوچەكە بۆردمان كرد.

ئەمڕۆ چوارشەم موحسین رەزایی ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران پەیامێكی وریاكردنەوەی لە تۆڕی ئێكس ئاراستەی ئەمەریكا كرد، دووپاتی كردەوە كە ستراتیجیەتی نوێی ئێران لە شەڕ و دیپلۆماسیەتی و رووبەڕووبوونەوەی گەمارۆی ئابووری، دوژمنەكانی لاواز دەكات، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەمەریكا.

ئەمەریكای وریا كردەوە، بەو هەوڵانەتان لەو دۆزەخە رزگارتان نابێت كە بۆخۆتان دروستتان كردووە، بەڵكو بەمنزیكانە بۆتان ئاشكرا دەبێت كە ستراتیجیەتی نوێی ئێران لە شەڕ و دیپلۆماسیەتی و رووبەڕووبوونەوەی گەمارۆی ئابووری، بنیاتی ئێوە لاواز دەكات.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل