وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت كە ئی-پسوولە زیاتر لە دوو ملیۆن مامەڵەی پارەدانی تۆمار كردووە، ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە لە فراوانبوونی بەكارهێنانی پارەدانی ئەلیكترۆنی، لە دەستپێكی پڕۆژەكە كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕاگەیەنرا.
لە ڕێگەی ئی-پسوولەوە، هاووڵاتییان دەتوانن بە ئاسانی و بەبێ هیچ تێچوویەكی زیادە، پارەی پسوولەكانی كارەبا بەشێوەی دیجیتاڵی، لە ڕێگەی نۆ بانك و ئەپڵیكەیشنی جزدانی دیجیتاڵیی هاوبەشەكانەوە بدەن، كە لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتیان پێ دراوە.
وەزارەتەكە رای گەیاندووە، هاووڵاتییان دەتوانن بۆ كۆتاجار لە داشكاندنی ناوازە بە ڕێژەی تا 50% لەسەر قەرزی كۆنی كارەبای پێش ڕووناكی سوودمەند بن لەكاتی پارەدان لە ڕێگەی ئی-پسوولە. ئەم داشكاندنە لە 10ی ئەیلوولی 2026 كۆتایی دێت.
سەكۆی ئی-پسوولە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕاگەیەنرا.