وەزارەتی تەندروستی: بە دەرگای قاچاخ هۆڵی نەشتەرگەری كراوەتەوە و نەشتەرگەری بۆ كچەكە كراوە

:: PM:05:48:02/09/2026 ‌
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری لەبارەی ئەو نەخۆشخانەیەدا كە نەخۆشێكی كچی تەمەن 21 ساڵ تێیدا بەهۆی نەشتەرگەری و كەمتەرخەمی پزیشك و نەخۆشخانەكە گیانی لە دەست دا. 

لە راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی هاتووە، پزیشكی نەشتەرگەر هیچ ڕێگەپێدانی كاركردنی نیە لەو نەخۆشخانەیە و  نەبوونی میلاكی ئەو پزیشكە لە لیستی میلاكی ڕێگەپێدراوانی وەزارەت بۆ كاركردنی لەم نەخۆشخانەیە نەبووە. 

هەروەها هاتووە، ئەنجامدانی نەشتەرگەری فریاكەوتن بەبێ بوونی فریاكەوتن و بەبێ بوونی هۆڵی چاودێری چڕ لەم نەخۆشخانەیە و  لەبە نەبوونی سەلامەتی نەخۆش و گونجاونەبوونی ئەم نەخۆشخانەیە و پابەندنەبوون بە ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی تەندروستی، دوو مانگە لەسەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵەوە بەفەرمی هۆڵەكانی نەشتەرگەری لەلایەن وەزارەتی تەندوستی داخراوە و بەبڕیار كاركردن تێدا ڕاگیراوە، بەڵام پزیشكی نەشتەرگەری و پزیشكی سڕكردن و ئیدارەی نەخۆشخانە بەڕێگای تری نافەرمی و بەشێوازی نایاسایی بەدەرگای تری نافەرمی چوونەتە ژوورەوە و كاریان كردووە.

دووپات كراوەتەوە كە ئەنجامدەرانی نەشتەرگەری و ئیدارەی نەخۆشخانە، سەرپێچی بڕیاری وەزارەتیان كردووە و پابەند نەبوونە، دەرەنجام نەخۆش گیانی لەدەستداوە، بۆیە وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشت بە بڕگەی لە یاسای ژمارە 4 ی ساڵی 2020 تایبەت بە مافی نەخۆش و پێڕەوی ژمارە16 ساڵی 2022 تایبەت بە لێكۆڵینەوە، ئەو نەخۆشخانەیە دادەخرێت و ئیدارەی نەخۆشخانە و ئەنجامدەرانی سەرپێچی هەواڵەی دادگا دەكات بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.



وشە - وشه‌