ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوولی 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە نوێترین پۆستیدا پێشنیازێکی سەیر دەخاتە ڕوو و داوا دەکات ناوی گەرووی هورمز بگۆڕدرێت بۆ "گەرووی ترەمپ"، ئەوەش دوای ئەوەی ڕای گەیاند کە ئەو ناوچەیە بەتەواوی کەوتووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمەریکا.
لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ"، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا نووسیویەتی، ئێستە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمەریکادایە، ئایا دەبێت ناوی گەرووی هورمز بگۆڕین بۆ گەرووی ترەمپ؟؟؟.
ترەمپ لە درێژەی پۆستەکەیدا باس لەوە دەکات کە وەک ئەمەریکا خۆی، ئەو ناوچەیەش "گەرمتر" دەبێت لە جاران. لە کۆتایی پەیامەکەشیدا سوپاسی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکات و واژووی "سەرۆک دۆناڵد جەی ترەمپ"ی لەسەر داناوە.
ئەم پێشنیازەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرژییەکی بێوێنە لە ناوچەکە دروست بووە، بەتایبەت دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمەریکا زنجیرەیەک بۆردمانی قورسیان کردە سەر ئامانجەکانی ئێران لە ناوچەکە و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو گەرووە ستراتیجییەیان ڕاگەیاند.