ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوولی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی تاهیر سابیر، یاریزان و سەرۆکی پێشووی یانەی وەرزشیی هەولێر بڵاو کردەوە و خۆی بە هاوبەشی خەمی بنەماڵە و کەسوکارەکەی زانی.
لە پەیامێکدا هاتووە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو تاهیر سابیر دەکات، کە پێشتر یاریزان و سەرۆکی یانەی هەولێر بووە.
سەرۆکی حكوومەت لە پەیامەکەیدا دووپاتی دەکاتەوە کە هاوبەشی خەمی خانەوادەکەیانە، لە کۆتاییشدا لە خودای مەزن داواکارە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.