دانا ئەحمەد مەجید هەڵبژێردرایەوە

:: PM:11:37:02/09/2026 ‌
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆمسیۆن بڕیارماندا بە ڕەزامەندی لەسەر ئەوەی كە لە یاداشتی فەرمانگەی كاروباری حزب و ڕێكخراوە سیاسییەكان بە ژمارە 1498 بە زیادكردنی دانا ئەحمەد مەجید، بۆ ئەندامێتی دەستەی گشتیی حزبی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە سلێمانی لە گەڕەكی كوردسات، لە ژێر چاودێری كۆمسیۆن و بە بەشداری 500 ئەندام، كۆنفرانسی تەواوكاری بۆ هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتیی دەكرێت. بەمەش بەشێوەیەكی یاسایی و دەستووری شەرعیەتی بزووتنەوەی گۆڕان گەڕایەوە.

پێشتر لە كۆنگرەی كەركووك لە 16ـی 2ـی 2026، جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردرا، دواتر پەیڕەو پەسەندكرا و دواتریش ئەنجوومەنی سیاسیی هەڵبژێردرا لە شەش كەس پێكهاتوون، كە ئەمانەن؛

نەسرین جەمال
دلێر عەبدولخالق
شاخەوان ڕەئوف
ڕۆڤان سەروەت
جەعفەر عوسمان
بەختیار كەریم




وشە - رامیار جەواد