سەرۆک بارزانی: برا گەورەی بنەماڵەکەمان کۆچی دوایی کرد

:: PM:08:40:04/09/2026 ‌
سەرۆک مەسعوود بارزانی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم بارزانی، برا گەورەی بنەماڵەکەیانی بەهۆی نەخۆشییەوە ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی چواری ئەیلوول، سەرۆک مەسعوود بارزانی رای گەیاند کە عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، برا گەورەی بنەماڵەکەیان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.

سەرۆک ئاماژەی بەوە داوە، خوالێخۆشبوو نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی شێخ عەبدولسەلام بارزانی بووە و وەک کەسایەتییەکی دیار و خێرخوازی بنەماڵەکەیان ناو براوە. 

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی داوای لێخۆشبوون و بەهەشتی بەرینی بۆ کۆچکردوو خواستووە.


وشە - پێشەنگ مەحموود