ئارەقكردن دوای خواردنی شیرینی.. ئاماژەی نەخۆشیی شەكرەیە؟

:: AM:09:48:05/09/2026 ‌
بەشێك لە خەڵك لە دوای خواردنی بڕێكی زۆر شیرینی و كاربۆهیدرات، شەو لە كاتی خەوتن تووشی ئارەقكردنێكی زۆر دەبن، لای زۆر كەس ئەمە بە ئاماژە و نیشانەیەكی تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە هەژمار دەكرێت، بەڵام شارەزایان دەڵێن، ئەمە نە نەخۆشیی شەكرەیە و نە بەهۆی خواردنی شیرینی و كاربۆهیدراتەوەیە.

یەكێك لە گرنگترین هۆكارەكان بریتییە لە دابەزینی شەكری خوێن دوای ئەوەی ڕێژەیەكی زۆری شیرینی و كاربۆهیدرات دەخۆن، بەلای كەمتر دوای دوو تا چوار سەعات، ئەمەیش دەبێتە هۆی ئارەقكردنەوە.

خواردنی ژەمێكی دەوڵەمەند بە كاربۆهیدرات دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی گلۆكۆز و هانی دەردانی ئەنسۆلین دەدات، بەمەیش ڕێژەی شەكر لە خوێن روو لە دابەزین دەكات، دەرئەنجامی ئەمەیش ئارەقكردنەوە دروست دەبێت.

دابەزینی ڕێژەی شەكری خوێن لەو كەسانەی كە نەخۆشیی شەكرەیان نییە، حاڵەتێكی دەگمەنە، بۆیە ئارەقكردنەوە بە تەنیا دوای دابەزینی شەكرەی خوێن ناكرێ ببێتە پێوەری سەرەكی بۆ ئەوەی بڵێین ئەو كەسە تووشی شەكرە بووە، بگرە پێویستی بە پێوانەكردنی ئاستی گلۆكۆز و دەركەوتنی نیشانەكانی تری شەكرە هەیە.

ئارەقكردنەوە یەكێكە لە نیشانە دیارەكانی دابەزینی شەكری خوێن، لەرزین و برسیەتی و خێرا لێدانی دڵ و ماندوویەتی و خێرا هەڵچوون، بۆیە ئەگەر لە كاتی خەو دابەزینی شەكرە ڕوو بدات، ئەوا بە ئاگا دێیت و دەبینی جلەكانت یان جێگەكەت تەڕبوون و هەست بە سەرئێشە و ماندوویەتی لە بەیانیدا دەكەیت.


وشە - باز ئه‌حمه‌د