سه‌ركرده‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ستاندن و كشانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت پرۆسه‌كه ته‌نیا وه‌ك چه‌كدانان سه‌یر بكات و هه‌نگاوی دیموكراتی یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌گرێته‌به‌ر.
جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌ی جڤاكی كوردستان "كه‌جه‌كه"
گوتی، ئه‌و پرۆسه‌ی كه توركیا ناوی لێ ناوه "توركیای بێ تیرۆر" ده‌وه‌ستێت، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی دیموكراتی دیار و یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌گیرێته‌به‌ر.
زیاتر گوتی، چه‌كدانانی په‌كه‌كه وه‌ك مه‌رجێك بووه بۆ چوونه نێو بواری دیموكراتی و تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانمان به كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام یاسای هاوسۆزی نیشتمانی و تێكه‌ڵبوونی كۆمه‌ڵاتی كه په‌رله‌مانی توركیا له 10ی ئۆگه‌ست/ئاب ده‌نگی له‌سه‌ر دا، سه‌ره‌تایه‌كی باشه، به‌ڵام كه‌موكوڕی زۆره.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه زمانی نووسینه‌وه‌ی یاساكه هه‌ڵه‌ی زۆری تێدایه، ئه‌وان له هه‌موو بۆنه‌یه‌ك دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌نیا له چه‌كدانان كورت ناكرێته‌وه، به‌ڵكوو گرنگه هه‌نگاوی دیموكراتی گرنگ و یهكلاكهرهوهیشی له‌گه‌ڵ بگیرێته‌به‌ر، ئیمه چه‌ك داده‌نێن تا بچینه نێو ململانێی سیاسی به شێوه‌یه‌كی دیموكراسیخوازانه.
جیا له‌وه دۆخی سه‌رۆك ئۆجه‌لان و كادر و سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له یاساكه بڕیاریان له‌سه‌ر نه‌دراوه، ئه‌مه‌یش ده‌بێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره له داهاتوو بۆ توركیا.
بایك ڕوونی كرده‌وه، كه پرۆسه‌كه شكستی هێنا به‌هۆی نه‌گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی دیموكراسی یه‌كلاكه‌ره‌وه، ئه‌وا به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكوومه‌ته‌وه، چونكه به دیموكراسی ده‌توانین دۆزی كورد له توركیا چاه‌رسه‌ر بكه‌ین، به‌و یاسایه به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م ده‌توانرێ هه‌نگاو به‌و ئامانجه بنرێت، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه هه‌نگاوی دیموكراتی ورد و گه‌وره‌ی لێ دیاری نه‌كراوه.