مورشیدی تەریقەتی نەقشبەندی پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

:: PM:06:38:06/09/2026 ‌
ئەمڕۆ یەکشەم شەشی ئەیلوولی 2026، شێخ محەمەدعەلی سانی حوسامەدین نەقشبەندی، مورشیدی تەریقەتی نەقشبەندی و سەرپەرشتیاری مەرقەد و خانەقای تەوێڵە، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی سەرۆک مەسعوود بارزانی و ماڵباتەكەی کرد بۆ کۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.

لە پەیامێکدا هاتووە، بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید نەوەی حەزرەتی شێخ عەبدولسەلام بارزانییان بیستووە، بەو هۆیەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی بەڕێز کاک مەسعوود بارزانی و بنەماڵەکەیان دەکەن و خۆیان بە هاوبەشی خەمیان دەزانن.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مورشیدی تەریقەتی نەقشبەندی لە خودای گەورە داواکارە کە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و پاداشتی نەبڕاوە بە سەرۆک بارزانی و هەموو بنەماڵەکەیان ببەخشێت.


وشە - پۆڵا مەحموود